ڕیاڵ مەدرید گرانبەهاترین گرێبەستی لە هاوینی داهاتوو ئەنجام دەدات

یاریگا

بریکارێکی ناوداری یاریزانانی سێریا A ڕایگەیاند کە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرابنەهاترین گرێبەستی ئەم هاوینە لەگەڵ ئەستێرەیەکی خولی ئیتالی واژۆ دەکات.

ڕۆژنامەی (تۆتۆ سپۆرت) لەسەر زاری (فیدریکۆ باستۆریلۆ)ی بریکاری یاریزانان بڵاویکردوەتەوە ، کە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ تازەکرنەوەی ڕیزکانی و تۆکمە کردنی گرانترین گرێبەستی لە هاوینی داهاتوو ئەنجام دەدات کاتێک یاریزان ماورۆ ئیگاردی لە ڕێزەکانی ئینتەرمیلان بۆ یانەکەی بە پارەیەکی زۆر دەگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ئیگاردی کە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 110 ملیۆن یۆرۆیە جێی بایەخی یانەی شاهانەیە و بۆیە ئیگاردی دوور نییە ببێتە گەورەترین گرێبەتسی وادەی گواستنەوەی هاوینە و گەورەترین گرێبەستی خودی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەر کارەکان بە خێرایی ئەنجام بدرێن.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە جگە لە یانەی ڕیال مەدرید یانەکانی ناپۆلی و یۆڤێنتۆس و ئاڕسناڵ بایەخ بەو یاریزانە ئارجەنیتینییە دەدەن کە لەم وەرزەدا لەگەڵ ئینتەر ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەسەر نازناوی گۆڵکاریش ڕکابەری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر