“ئۆبامیانگ کاریگەری خراپی لەسەر دۆرتمۆند جێهێشتوە”

یاریزانی یانەی مانجستەر سیتی ئەلکای گوندۆگان ڕایگەیاند کە ڕۆشتنی ئۆبامیانگ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ ئەرسناڵ کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر یانە ئەڵمانیەکە

“دەرهاویشتەی ئەو گرێبەستە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی  و بارودۆخی یانەکە هەبووە” 

گوندۆگان، یاریزانی پێشووی بروسیا دۆرتمۆند، بە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گووت

“ وەک یاریزانێک ئەو شتانە کاریگەری لەسەرت دەبێت بەتایبەت کاتێک لە ڕۆژنامەکان دەخوێنیتەوە و  دەبینی باباتەکە بۆتە هەواڵێکی گەرم”

دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەو یاریزانە هەمان کاری ئەنجام دەدات ئەگەر لەجێگای ئۆبامیانگ بوایە ناوبراو گووتی

“من نازانم کە ئایا هەمان بڕیارم دەدا یان نا”

گۆندۆگان لە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٦ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند یاریزانێکی سەرەکی بوو

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا