کێشەی کۆمەڵایەتی وەرزشکارێك ناچار دەکات وڵات بەجێبھێڵێت

 

یاریگا-راستی عومەر مەلەزانی یانەی سەیدسادق  بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و بە ناچاری روو لە دەرەوەی وڵات دەکات.

راستی یەکێک بوو لە باشترین مەلەزانەکانی کوردستان و لە پاڵەوانێتییەکانی سەر ئاستی  کوردستان ئەنجامی گەورەی تۆمارکردووە.  گرنگترینیان لە ساڵی ٢٠١٦دا لە مەلەوانی ماوە درێژدا پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە و پارساڵیش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا هەر لەسەر کوردستان .

ناوبراو دەکەوێتە داوی خۆشەویستی  کچێکی شارۆچکەکەی خۆیان و ئەنجامەکەشی ناچاردەبێت روو لە دەرەوە بکات.

مەلەزانە لاوەکە بۆ یاریگانێت وتی “کچێکی شارەکەی خۆمم خۆشویست لە سەیدسادق بەڵام پاش ئەوەی ماڵەوەیان زانییان هەڕەشەی توندیان لێکردم، سەرەتا ئامادەنەبووم دەستبەرداری ببم بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کێشەکە قوڵتربووەوە و تا کار گەیشتە ئەوەی هەوڵی کوشتنیاندام ناچاربووم رووبکەمە دەرەوەی وڵات”.
.

راستی وتیشی  هەوڵدەدات لەوێ پەرە بەتواناکانی بدات و بە ئاڵای کوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی مەلەوانی بکات.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا