کۆستا بۆ یاری داهاتوو چارەنوسی دیار نیە

Doglas Costa

Doglas Costa

یاریگا
دۆگلاس کۆستا، هێرشبەری برازیلی یانەی یوڤێنوتسی ئیتاڵیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە تا ئێستا دیار نیە بتوانێت بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی بکات.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی هێرشبەری برازیلی بە هۆی پێکان نەیتوانی بەشداری لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ساسولۆ بکات، گومان لە بەشداری کردنی بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر فیۆرێنتیناش هەیە کە بریارە هەینی داهاتوو ئەم یارییە ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە هەریەکە لە رۆگانی و سامی خدێرا بە بێ کێشە راهێنانەکانیان ئەنجامداوە و هیچ کێشەیان بۆ ئەم یارییە نابێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر