گودین و ساڤیچ سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەونەوە

Diego Gudin

Diego Gudin

یاریگا
دیێگۆ گودین، بەرگریکاری ئۆروگوایی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ناتوانێت تا سێ هەفتەی دیکە یاری بکاتەوە.

بەرگریکاری رۆخێ بلانکۆس دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بە هۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ گۆڵپارێزەکەی بەرامبەر سێ لە ددانەکانی شکان، بێجگە لەوەش بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە ناتوانێت بەشداری لەگەڵ یانەکەیدا بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ساڤیچی بەرگریکاریش لە رانی چەپی تووشی پێکان بوو و ئەویش بۆ ماوی سێ هەفتە ناتوانێت یاری بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر