بارسێلۆنا یەکساڵی دیکە چاوەرێ یاریزانێکی برازیلی دەکات

Arthur

Arthur

یاریگا
ئارتورۆ مێلۆ، ناوەراستکاری برازیلی یانەی گریمیۆی ئەم وڵاتە پێویستە بەرپرانی بارسێلۆنا تا هاوینی ساڵی داهاتوو چاوەرێ بکەن ئەگەر بیانەوێت بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بولزان جونیۆری سەرۆکی یانەی گریمیۆ ئاشکرای دەکات، ماوەیەک بوو بەرپرسانی بلاوگرانا بە مەبەستی گواستنەوەی مێلۆی ناوەراستکاری یانەکەمان پەیوەندیان لەگەڵ ئێمەدا هەبوو، بەڵام ماوەیەکە ئەو پەیوەندیانە نەماون، هەربۆیە ئەو یاریزانە تا کۆتایی ئەم وەرزەش لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت و ئەگەر کەتەلۆنیەکان بیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەوا پێویستە تا ساڵی داهاتوو چاوەرێی بکەن.

سەرۆکی یانەی برازیلی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مێلۆ 50 ملیۆن یۆرۆیە و بەرپرسانی کەتەلۆنیش هیچ کێشەیەکیان نیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر