تۆپی سەرمێزی برایەتی بۆندی شایستە واژوو دەكات

یاریگا

راگەیاندنی یانەی برایەتی
دوێنی یەك شەممە رێكەوتی 4/2/2018 لەبارەگای یانەی برایەتی بەئامادەبوونی سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانەكە و بەمەبەستی گەڕانەوەی شكۆی راستەقینە و تۆكمەكردنی ریزەكانی تۆپی سەرمێزی برایەتی و كێبڕكێكردن لەپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتی وناوخۆییەكان،بەفەڕمی بۆندی یەكەمی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی كاروان ئازاد سەعدی واژوو كرا.

لەم مەراسیمەدا سەرۆكی یانە (وەیسی ئەحمەد) و هەریەکە لە حەسەن سەلیم و بەشدار سەربەست ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ئامادە بوون و تێیدا درێسی یانەکە پێشكەش بە كاروان ئازاد کراو ئەویش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە بەمەبەستی تۆكمەكردنەوەی ریزەكانی تۆپی سەرمێزی برایەتی لەبۆنە نێوخۆی و نێودەوڵەتییەكان بتوانێ وەكو سەردەمی زێڕینی خۆی ببێتە پاڵەوان، دواتر سەرۆكی یانەی برایەتی ووتی” گرنگ لای ئێمە بایەخ دانە بەهەموو وەرزشێك، كاركردنمان بۆ گەنجانی وڵاتەكەمانە، كاروان ئازادیش دڵنیام ریزەکانی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی چالاك و باشتر دەكات، بۆیە ئامانجی سەرەكی ئێمە ئەوەیە لەرێگای ئەو گەنجە چەلەنگانە خزمەتی وەرزشی كوردی و یانەكەشمان بكەین.

دواتر بەشدار سەربەست، ئەندامی دەستەی كارگێڕی وراهێنەر وتی: ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین ئەستێرە بەناوبانگەكانی تۆپی سەرمێزی كوردستان بۆ ریزی یانەكەمان بهێنین، بۆیە دڵخۆشم لەگەڵ بۆندی یەكەم، ئومێد دەكەم بتوانین بۆندی دیکەی لەم جۆرە لە ماوەیەی داهاتوودا بە دەزگاكانی راگەیاندن بناسێنین.

لەكۆتایی یاریزان كاروان ئازاد ووتی: بێگومان خۆشحاڵم بە واژوو كردنی ئەم بۆندە، پێشتریش ووتوومە برایەتی یانەیەكی گەورەیە، تۆپی سەرمێزی ژمارەیەكی قورس بووە لەم یانەیە،گرنگدان بەم وەرزشە هۆكاری هاتنمە بۆ ریزی ئەم یانەیە،ئومێد دەكەم بتوانین بەیەكەوە دەستكەوتە گرنگەكان بۆ یانەكەمان كۆبكەینەوە لە كوردستان وبۆنە نێودەوڵەتییەكان.

جێگای ئاماژەپێكردنە یانەی برایەتی بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ دوو یاریزانی تری تۆپی سەرمێزی كوردستان گرێ بەست بكا بۆ وەرزی نوێ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر