ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیانه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دره‌وشانه‌وه‌

ئاماده‌كردنی: موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به‌ یاریگا

یاریگا – وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه‌، وڵاتی به‌رازیل به‌ وڵاتی یاریزنان ناسراوه‌ و ساڵانه‌ هه‌زاران یاریزانی ئاست به‌رز ده‌رده‌كه‌ون، یانه‌ ئه‌وروپیه‌كانیش به‌هۆی به‌هێزی لایه‌نی داراییانه‌وه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌ده‌ن به‌ مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانیان، به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌ هۆكاری جیاجیا، هه‌ندێك له‌و یاریزانانه‌ ناتوانن ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ چاوه‌ڕێیان لێ ده‌كرێت، بۆیه‌ خۆری دره‌وشانه‌وه‌یان ڕووه‌و ئاوابوون ده‌ڕوات.

له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند یاریزانێكی به‌رازیلی ده‌كه‌ین، كه‌ چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێ ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاردانی هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی په‌یوه‌ندی پێ كراو، هه‌ر زوو خۆری دره‌وشانه‌وه‌یان ئاوابوو.

یەکەم:- پاتۆ کەهەموومان ئەیناسین زۆربەی زۆرمان بە جیگرەوەی دیاردەمان ئەزانی بەلام پیکان ریگەی نەدا ئەوەی پییەتی پیشکەشی بکات.

دووەم:-دانیلۆ کاتیک لەپۆرتۆ بوو هەموان هاورا بون کەکافۆی نوئ ئەبینینەوە بەلام کاتیک هاتە ریال مەدرید بەتەواوەتی ئاستی دابەزی.

سێیەم:-گابریل باربۆسا یاریزانیکی لاو ئاست بەرز و گۆلکار بەلام هاتنی بۆ ئەوروپا نەهامەتی هینا بۆ ئەو یاریزانە بەتایبەت لەئەنتەرمیلان و خولی ئیتالیا خۆی تاقی بکاتەوە.

چوارەم:- ئەلیکس تاکسیرا ئەم یاریزانە کاتیک لەیانەی شاختاربوو ئاستی زۆر بەرز بوو یانەکانی ئەوروپا کیبرکی بەدەست هینانیان ئەکرد و زۆر نزیک بوو لەلیڤەرپول بەلام لەدواساتەکان پارە زۆرەکانی خولی سینی هەلبژارد ومالئاوای لە ئەستیرەبون کرد.

پێنجەم:- برۆنۆ دیواریکی بەرگری بوو لەساوپاولۆ جاودیران گرەویان ئەکرد کەببیتە باشترین بەرگریکاری جیهان هەرزوو بەیەرمیونیخ گواستیەوە بەلام ئاستی دابەزی دواتر مالەکەی خۆی سوتاند دوای ئاشکرابونی دەستگییرکراو جەند سالیک زیندانی کرا کراو وەرزی پیشو ئازاد کرا و گەرایەوە ساوپاولۆ.

شەشەم:- کیرسۆن هیرشبەریکی نایاب بوو لەیانەی پالمیراس یاری ئەکرد بەرشەلۆنە زووگواستیەوەو بەخواستن دای بەیانەیفیرۆنتینا بەلام ئەوروپا بوە کابوس بۆ ئەم یاریزانەو خۆری ئاوابوو.

حەوتەم:- گانسۆ کاتیک لەیانەی سانتۆس بوو هەموا هاورا بوون کە ریڤالدۆی نوی بەریوەیە نزیک بوو لەئەوروپا بەلام دواتر جوە یانەی ساوپاولۆ بەلام ئاستی بەرەوە خوار هات دواتر هاتە ئەوروپاو یانەی سیڤیلیا بەلام هاتنیکی بئ سود و کورسی یەدەگ گەرم کردوە.

هەشتەم:- دینلسۆن یاریزانیکی ئقل و لەسەرخۆ لەیانەی ئەرسینال پیگەی سەرەکی بوو بەلام راهینەرانی بەرازیل هیج گرنگیان بەئاستی نەداو بۆ تەنها یەک یاریش دەرفەتیان نەدا دریسی بەرازیل بپۆشیت دواتر توشی پیکان هات و ئەرسنال دەست بەرداری بوو ئیتر خۆری ئەویش ئاوابوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر