باڤارییەکان توانای یاریزانێکیان بۆ گەڕایەوە

0

یاریگا

Hummels - Robben

Hummels – Robben


بریارە لە گەڕی بیست و یەکی بۆندێزلیگای ئەڵمانیا بایرن میونشن ببێتە میوانی ماینز و بۆ ئەم یارییەش دوای ماوەیەک ماتس هامێلس بەشداری لەگەڵ یانەکەیدا دەکاتەوە.

بەرگریکاری ئەڵمانی بە هۆی پێکانەوە ماوەیەک بوو بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی نەکردبوو و بریارە ئەمرۆ بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر ماینز لە گەڕی بیست و یەکی بۆندێزلیگا بەشداری بکات، بەلام لە هەمان کاتدا ئارتورۆ ڤیدالی ناوەراستکاری ئەو یانەیە ناتوانیط بەشداری لەم یارییە گرنگەدا بکات.

بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی پەنجا خال لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بۆندێزلیگا دێن و لەلایەکی دیکەوە ماینزیش بە بیست خال پلەی پازەهەمی ریزبەندیان گرتووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.