یاریگا
–باکاری سانیا، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بۆنێڤێنتۆی ئیتاڵیا گەیشتوتە رێکەوتن و بەم زووانە پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات.
پیگەی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارتزیۆ ئاشکرای کردووە کە یاریزانی پێشووی یانەکانی ئارسێنال و مانچێستەر سیتی دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان بریاری گەڕانەوەی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە یانەی بۆنێڤێنتۆوە دەکات و دەیەوێت ئەو یانەیە لە دابەزین رزگار بکات.
سانیا پاش ئەوەی هاوینی رابردوو ریزەکانی مانچێستەرسیتی جێهێشت، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەکرد و دوای ١٠ یاریکردن لە بەرزترین ئاستی خۆی لە پرێمەرلیگیش، ئێستا دەبێت خرابترین یانەی سێریائەی لە دابەزین بپارێزێت.