مۆرینیۆ چۆن فلاینی رازی کردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی؟

Marouane Fellaini

Marouane Fellaini

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا ئاشکرای دەکات کە بە مەروان فلاینی ناوەراستکاری یانەکەی گووتووە کە بە بێ دەنگی گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە و هیچیش نەڵێت.

سپێشەل وەن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی سەبارەت بە پێکان و گرێبەستەکەی فلاینی بەلجیکی گووتی” فلاینی بۆ من یاریزانێکی گرنگە، راستە گرێبەستەکەی زۆری نەماوە و کۆتایی دیت، بەڵام پێمگوتووە کە واژۆ لەسەر پرۆژە نوێیەکەی بکات و هیچیش نەلێت، هەربۆیە پێشبینی دەکەم کە ئەویش بە داواکەی من رازی بێت”.

سەبارەت بە پێکانی ناوەراستکاری یانەکەشی مۆرینیۆ گووتی ” ئەو لە چۆکیدا تووشی پێکان بووە و تا ئەو کاتەی پشکنینی ووردی بۆ نەکرێت ناتوانین هیچ وادەیەکی بۆ دیاری بکەین.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر