بارسا نیازی هەیە گرێبەستی ئۆمتیتی درێژ بکاتەوە

0

یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری کردوە کە گرێبەستی یاریزان سامیۆل ئۆمتیتی درێژ بکاتەوە

ئەو یاریزانە ئێستا یەکێکە لە یاریزانە خۆشەویستەکانی بارسا ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نیشانی داوە

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە بڕیارە بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژ بکاتەوە

پێشتر یانەی مانجستەر سیتی نیازی هەبوو کە ئەو یاریزانە بۆخۆی دەستەبەر بکات بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتی کردەوە لەبەر ئەم هۆکارەش سیتی لاپۆرتی لە یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباوەوە بۆ ڕیزەکانی گواستەوە

ئۆمتیتی لە هاوینی ٢٠١٦ هاتە ڕیزەکانی بارسا لە لایەن لیۆنی فەڕەنسیەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.