ئەو خولانەی زۆرترین پارەیان لە میرکاتۆی زستانە سەرف کردوە

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی، یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا نزیکەی یەک ملیار یۆرۆیان لە گرێبەستەکانی وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزاناندا سەرف کردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو لەم زستانەدا جموجۆڵەکان زۆر باشتر بوون، ئەوەش پەیوەندی بە گۆڕانکاری بارودۆخی یانەکان هەیە، لەم زستانەدا گەورەترین گرێبەست هی فیلیپ کۆتینیۆ ی ئەستێرەی لیڤەرپول بوو کە بە بری 160 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا پرێمەرلیگ لە زۆرترین پارەی سەرف کراو لە میرکاتۆی زستانەدا پێشەنگی گرتبوو، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە یانەکانی پرێمەرلیگ لەکۆی 900 ملیۆن یۆرۆ کە لەم زستانەدا لە لاەین پێمج خولە گەورەکەی ئەوروپا سەرف کراوە، بری 455 ملیۆن یۆرۆیان لە 20 گرێبەست سەرف کردوە.

لە لیگای ئیسپانیا 300 ملیۆن یۆرۆ سەرف کراوە و بارسێلۆا پێشەنگی گرێبەستەکانی گرتوە، لە کاتێکدا ریاڵ مەدرید هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردوە، لەکاتێکدا یانەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا بری 73 ملیۆن یۆرۆیان سەرف کردوە، لە خولی فەرەنسی تەنها 45 ملیۆن یۆرۆ سەرف کراوە، لە کاتێکدا خولی ئیتالی بری 25 ملیۆن سەرف کراوە و ساسۆلۆ بە تەنها زیاتر لە 7 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر