تورکیا لەسەر عەفرین یاریزانێک بۆ هەتا هەتایە لە یاریکردن دوور دەخاتەوە

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، یاریزانێکی لەسەر پشتگیری کردنی عەفرین و ئیدانەکردنی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بۆ هەتا هەتایە لە یاریکردن دوور خستەوە و بە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر سزای یاریزانەکەی دا.

لیژنەی سزاکانی سەر بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، (دەنیز ناکی) یاریزانی یانەی ئامەد سپۆری بۆ هەتا هەتایە دوور خستەوە و بە بری 70 هەزار دۆلاریش غەرامەی کرد، تاوانی دەنیز ناکی کە یاریزانێکی کوردە و هەڵگری پاسپۆرتی ئەڵمانییە، ئەوەیە کە لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاشکرا پشتگیری خەڵکی عەفرینی کردوە لە بەرانبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا و لەشکر کێشییەکەی تورکیای مەحکوم کردوە، هەروەها بەپێی بڕیارەکە یاریزانەکە بە بڵاوکردنەوەی بیری شۆفێنی و توندڕەوی تاوانبار کراوە.

 

دەنیز ناکی، کە تەمەنی 28 ساڵە مانگی ڕابردوو، لە شوێنی نیشتەجێ بوونی لە کۆلۆن، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە و لە مردن ڕزگاری بووە، هەروەها ئەو یاریزانە بەوە ناسراوە کە هەمیشە هەڵویستی مەردانەی سەبارەت بە کێشەی کورد هەیە و ئازایانەش هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر