تازەترین زانیاری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەر لە ڕۆژێک تەواوبوونی

یاریگا

سبەی 31-1 بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە فەرمی کۆتایی پێ دێت، بەلام چەند گرێبەستێک لە ئەنجامدان نزیک بووەتەوە و هەندێکی تریش بە بن بەست گەیشتوە، ئەوەی خوارەوەش تازەترین دەنگ و باسی گرێبەستەکان.

مانچێتەر سیتی لەسەر هازارد ڕکابەری ریال مەدرید دەکات
یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی پێشەنگی پرێمەرلیگ، بڕیاری داوە ئیدین هازارد ئەستیرەی چێلسی کە ئامانجی یەکەمی ریال مەدریدە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (صەندای میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە مان سیتی بۆ ئەم مەبەستە بری 150 ملیۆن پاوەنی ئامادەکردوە، بۆ ئەوەی کارەکانی گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە جی بەجێ بکات.

کوینز پارک تیم کاهلی دەوێت
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان یانەی کوینز پارک رینجەرز هەموو سەنگی خۆی خسوەتە گەڕ بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ (تیم کاهیل)ی هێرشبەری یانەی ملبۆرن سیتی واژۆ بکات.

ئەوەی کارەکەی ئاسان کردوە ئەوەیە کە کاهیل گرێبەستی لەگەڵ یانە ئورسترالییەکە تەواو بووە و بەئاسانی دەتوانێت بۆ هەر یانەیەک بڕوات.

گفتوگۆکانی ڕۆیشتی دجیکۆ بۆ چێلسی شکستی خوارد
هەوڵەکانی یانەی چێلسی لەندەنی بۆ گواستنەوەی یاریزان (ئیدین دجیکۆ) لە یانەی رۆما شکستی خوارد و بە بن بەست گەیشت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە گفتوگۆکان نێوان چێلسی و ڕۆما لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە تەواوی تێک چووە و مانەوەی یاریزانەکە لەگەڵ ڕۆما لە رۆیشتنی زۆر نزیکترە.

 

شەیتانە سوورەکان بایەخ بە ڤیدال دەدەن
یاریگا
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی (ئارتۆرۆ ڤیدال)ی ئەستێرەی بایەڕن و هەڵبژاردەی چیلی کردوەتە ئامانجی داهاتووی خۆی.

ڕۆژنامەی (بیلد) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی مان یۆنایتد شان بەشانی چێلسی بایەخ بە ڤیدال دەدات و هەردوو یانەکە هەوڵ دەدەن، یاریزانەک ڕازی بکەن، لێرەش چێلسی دەیەوێت پەیوەندی نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی و یاریزانەکە بەکار بهێنێت.

یانەی خیتاڤی هێرشبەرێکی چێلسی دەکڕێت
یاریگا
یانەی خیتاڤی ئیسپانی ڕایگەیاند کە لە کڕینی یاریزان (لویک ریمی) هێرشبەری چێلسی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و گرێبەستەکەی ئەنجام داوە.

لەم بارەیەوە یانەکە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردوەتەوە، کە ڕیمی بە فەرمی درێسی یانەی خیتاڤی دەپۆشێت، پێشتریش یاریزانەکە لەگەڵ یانەی لاس پالماس یاری کردبوو.

فابینهۆ مۆناکۆ جێ دەهێڵێت
وا دیارە فابینهۆ ناوەڕاستکاری یانەی مۆناکۆ بڕیاری خۆی داوە سەبارەت بە رۆیشتنی لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان فابینهۆ زۆر بێزاە لەوەی کە مۆناکۆ ڕکابەری لەسەر نازناوەکان ناکات و دەیەوێت بۆ یانەیەکی گەورە کۆچ بکات، پێشتریش بڕیار بوو یاریزانەکە لەگەڵ مان سیتی یاری بکات، بەڵام گرێبەستەکەی ئەنجام نەدرا.

ئەحمەد موسا دەچێتە خولی ڕوسی
ئەحمەد موسا، هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری دا کە لە خولی ڕوسیا یاری بکات.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە موسا پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام داوە و بە شێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی سیسکا مۆسکۆی ڕوسی دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر