ئیبرا لە ئەمریکاوە داوا دەکرێت

Zlatan

Zlatan

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بە هاتنی ئالێکسس سانچێزی چیلیایی بۆ یانەکەی دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبیڵت و یانەی گالاکسی ئەمریکاش ئەو یاریزانەیان دەوێت.

کەنالی ESPNـی ئەمریکا ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی یانەی گالاکسی وڵاتەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان یاریزانی سویدی شەیتانە سوورەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و چاوەرێ دەکرێتیش لە چەند رۆژی داهاتوو نوێنەرانی ئەم یانەیە سەردانی ئینگڵتەرا بکەن.

ئیبرای 36 ساڵ پێش ئەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدوە بکات، لەلایەن یانەی ئەمریکیەوە هەوڵی گواستنەوەی بۆ درا، بەڵام دواجار بریاریدا بچێتە پرێمەرلیگ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر