یاری كردن وه‌كو تارمایی

یاریگا – ئه‌ریگۆ ساكی جیهانی توشی شۆك كرد به‌جێبه‌جێكردنی پلانی یاری تارمایی (Shadow Football)، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی ڕاهێنابوو توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌هه‌موو شوێنێكی یاریگا یاریبكه‌ن و ته‌كتیكی هه‌موو هێله‌كان بزانن، ڕاهێنانێكی تریشی پێسپاردن كه‌وا له‌ڕاهێنانه‌كان به‌بێ تۆپ یاری بكه‌ن !

یاریزانه‌كان ده‌هاتنه‌ ناو یاریگا ساكی پێی ده‌وتن تۆپێكی خه‌یاڵی هه‌یه‌ له‌شوێنێكی یاریگادا، تیپه‌كه‌ گشتیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ ده‌چوون هێرشبه‌ران و به‌رگریكاران ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرد و ساكیش له‌ده‌ره‌وه‌ چاودێری ده‌كردن و تێبینیه‌كانی ده‌نوسی.

له‌یاری پێش كۆتایی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا له‌ وه‌رزی 1988-1989 دوای به‌رامبه‌ربونیان له‌یاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید، یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌، یه‌كێ له‌ چاودێرانی نارد بۆئه‌وه‌ی چاودێری ڕاهێنانه‌كانی یانه‌ی میلان بكات، كاتێ گه‌ڕایه‌وه‌ زۆر به‌ سه‌رسوڕمانیه‌وه‌ گوتی: من به‌ته‌واوی سه‌یری ڕاهێنانه‌كانم كرد 11 یاریزان به‌رامبه‌ر به‌ 11 یاریزان یاریان ده‌كرد به‌ڵام به‌بێ تۆپ، ئه‌وه‌بوو له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ یانه‌ی میلان توانی 5-0 یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ و دواتریش نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

گۆشه‌یه‌ك له‌ په‌رتووكی Inverting the Pyramid

نووسینی: جۆناسان وێڵسن … وه‌رگێڕانی: موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر