ئارسێنال و دۆرتمۆند لەسەر گواستنەوەی ئۆبامێیانگ گەیشتنە رێکەوتن

Aubameyang

Aubameyang

یاریگا-
ئێمریک ئۆبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەتوانێت ریزەکانی یانەکەی بەرەو یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی کیکەری ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی هەردوو یانە دواجار لەسەر گواستنەوەی ئۆبامیانگ گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو هێرشبەرە گابۆنیە بە بڕی 63 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆپ هاوێژەکانی لەندەنەوە بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی هەوڵی زۆریاندا بۆ هێشتنەوەی گۆڵکاری یانەکەیان، بەڵام ئۆبامێیانگ سور بوو لە جێهێشتنی یانەکەی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر