سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەسەر نێرگەلە کێشان لە نێو یاریگا سزادرا

یاریگا

دوا بەدوای بڵاویوونەوەی چەند وێنەیەکی (سەفین کانەبی) سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، کاتێک لە نێو یاریگا نێرگەلە دەکێشێت، هەرایەکی گەورەی نایەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای بەسەر سەرۆکەکەی سەپاند.

 

ئەمڕۆ شەممە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، سەفین کانەبی سەرۆکی فیدڕاسیۆنەکەی بەبڕی 250 هەزار دینار سزادا، دوای ئەوەی لە یاریگای سەید سادق لە کاتی پشووی گێمی یەکەمی یارییەکەدا نێرگەلەی کێشاوە و دواتر لە لایەن (کارزان رەشید) کە وینەگرە چەند وێنەیەکی ئەو سەرپێچییەی دەگیرێت و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە و هەرایەکی زۆریشی لێ دەکەوێتەوە، هەروەها بەپێی بڕیاری فیدڕاسیۆنەکە بڕیاردرا بە خەڵات کردنی ئەو وێنەگرەی کەوێنەکانی گرتوە ئەویش بە پێدانی بڕی سزاکەی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێ کە 250 هەزار دینارە بەو وێنەگرەی کە وێنەکانی لە نێو یاریگا چرکاندوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر