وەرزشوانێکی کورد میدایلی زێڕ لەپاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت

یاریگا

وەرزشوانێکی لاوی کورد توانی لە قارەمانێتییەکی نێو دەوڵەتیدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و میدالیای زێر لە مل بکات.

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (مێهر) شه‌وی رابردوو سی و هه‌شته‌مین خولی پێشبڕکێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زۆرانبازی فه‌ره‌نگی جامی ته‌ختی له‌ شاری ماهشه‌هری باشووری ئێران بەڕێوە چوو کە تێیدا سامان عەزیزی، وەزشوانی کوردی خەڵکی سنە میدالیای زێڕی قارەمانێتییەکەی مسۆگەر کرد.

 

سامان عه‌زیری زۆرانبازی ڕشتەی فه‌ره‌نگی له‌ یاریی فیناڵدا لە “حوسێن موتسوگولوف”ی کازاخستانی برده‌وه‌ و له‌ پله‌ی یه‌که‌می پیشبڕکێیه‌کاندا وه‌ستا.

له‌م یارییانه‌دا جیالە سامان عه‌زیری، دوو پاڵەوانی دیکە بەناوەکانی محه‌مه‌د عه‌لی گه‌رایی و بێهنام مه‌هدی زاده‌ میدالیای زێڕیان له‌ مل کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر