ئالڤێس بۆ سێ یاری سڕ کرا

Dani Alves

Dani Alves

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری برازیلی پاریس سانجێرمان لەلایەن لیژنەی تەمبێکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فڕەنسا بۆ سێ یاری سڕ کرا.

بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بە هۆی هەلس و کەوتی بەرامبەر ناوبژیوان دوای دەرکردنی لە یاری بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن، لەلایەن لیژنەی تەمبێکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فڕانسا بۆ سێ یاری داهاتووی یانەکەی سڕ کرا، ئالڤێسی برازیلی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر گانگۆن نەیتوانی بەشداری بکات و دوو یاری داهاتووش لە لیگ وەن بەرامبەر مۆنبیلیا و لە جامی یەکگرتووی فڕانساش بەرامبەر رێن ناتوانێت بەشداری کات.

بەرگریکاری سامبا لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیۆن لە خولەکی 57 لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە دەرکرا و دواتر ئەو یاریزانەی بۆ چەند خولەکێک دەمەقالێ لەگەڵ ناوبژیوان درووست بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر