ئالێکسس سانچێز هەرەشەی سڕ کردنی لەسەرە

0
Alexis Sanchez

Alexis Sanchez

یاریگا
ئالێکسس سانچێزی هێرشبەری نوێ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بە هۆی ئەنجامنەدانی پشکنینەکانی ماددەی ووزەبەخش لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژ سڕ بکرێت.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، هێرشبەری چیلیایی شەیتانە سورەکان دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ کرد، پیویست بوو لەسەری لە شوێنی ئەنجامدانی پشکنین بۆ پشت راست بوون لە بەکار نەهێنانی ماددەی وزە بەخش ئامادەبێت، بەڵام ئەو یاریزانەی کارەکەی نەکردووە و چاوەرێ دەکرێت کە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

ئەو سەرجاوەیە لەلایەن خۆیانەوە بۆ پشت راست بوون لەم هەواڵە پەیوەندیان بە بەرپرسانی لیژنەی پزیشکی کردووە و چاوەرێ وەڵامەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply