فەرمی: لاسانا دیارا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد

Lassana Diarra

Lassana Diarra

یاریگا
لاسانا دیارا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا بە شیوەیەکی فەرمی بۆ ماوەی 18 مانگ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەیەوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی پاریسی بڵاویکردەوە کە لە پێناو بە هێز کردنی هێلی ناوەراستی یانەکەیان گرێبەستێکیان بۆ ماوەی هەژدە مانگ لەگەڵ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ولاتەکەیان واژۆ کردووە و ئەو یاریزانە لەو ماوەیەدا بۆ ئەوان یاری دەکات.

دیارا دواجار کە بۆ یانەیەک یاری کردبێت، جەزیرەی ئیماراتی بوو، بەڵام بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکە هەلوەشێندرایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر