فیل نێڤیل بووە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی خانمان

Phil Neville

Phil Neville

یاریگا
فیل نێڤیل، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا و هەڵبژاردەی ئەم ولاتە، بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتەکەی گرتە دەست.

پێگەی تۆپی پێ ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە کە لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەی ڤالێنسیا بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی ولاتەکەی گرتە ئەستۆ و لە شوێنی مارک سامپسۆن دەست نیشانکرا.

نێڤیل 41 ساڵ لە ساڵی 2015 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیای گرتە ئەستۆ، بەڵام بە هۆی ئەنجامە خراپەکان لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر