دوو یاریزانی سەرەکی چێڵسی بەرامبەر ئارسێنال یاری ناکەن

Chelsea

Chelsea

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری چێڵسی ئینگڵتەرا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئارسێنال لە جامی خولی ئەم وڵاتە ئاشکرای کرد کە هەریەکە لە ئالڤارۆ مۆراتا و سیسک فابریگاس بە هۆی پێکان بەشداری ناکەن.

راهێنەری ئیتاڵی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئارسێنال لە جامی خولی ئینگڵتەرا ئاشکرای کرد کە هەردوو یاریزانی یانەکەی تووشی پێکان هاتوون و بەم هۆیەوە ناتوانن بەشداری ئەم یارییە بکەن.

چێڵسی لە یاری هاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی لە کاتێکدا شەوی داهاتوو کاتژمێر 23 بە کاتی هەولێر دەبێتە میوانی ئارسێنال، لە یاری چوون هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

Morata - Fabregas

Morata – Fabregas

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر