ماسکێرانۆ بارسای بەجێهێشت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە کە خافیەر ماسکێرانۆ دوای بەسەر بردنی حەوت ساڵ و نیو لە کامپنو ئەو یانەیەی بەجێهێشت

بڕیارە یانەکە ئاهەنگی ماڵئاوای بۆ ئەو یاریزانە ڕێکبخات کە تیایدا سەرۆکی یانەیە جۆزێف ماریا بارتیمێۆ ئامادە دەبێت

لە ساڵی ٢٠١٠، ماسکێرانۆ لە یانەی لیڤەرپوولەوە هاتە یانەی بەرشەلۆنە و لەگەڵ ئەو یانەیەش ١٨ نازناوی بەدەستهێناوە و لە ٣٣٤ یاریشدا بەشداری کردوە

ئێستا ئەو یاریزانە ٣٣ ساڵی پەیوەندی کردوە بە یانەی هایبی چاینا لە خولی چینی و بڕیارە ببێتە یاریزانی ئەو یانەیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا