بەشداری کردنی مباپی بەرانبەر ڕیال مەدرید دیاری دەکرێت

یاریگا

دوای ئەوەی کیلیان مباپی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە یاری یانەکیە بەرانبەر لیۆن تووشی پێکانێکی سەخت هات، چەندین قسەو باس لەسەر وادەی دوور کەوتنەوەی یاریزانەکە و ئەگەری یاری کردنی بەرانبەر ریاڵ مەدرید کرا.

ماڵپەڕی (goal) ئاماژەی کردوە کە تا ئێستا ڕاستی دوورکەوتنەوەی مباپی ڕوون نییە و لەگەل مۆمەلێک پشکنینی تازە بە تەواوی یەکلایی دەکرێتەوە، بە گوێرەی مالپەڕەکە و چەند ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی وادەی دوور کەوتنەوەی یاریزانەکە لە مانگێک تێپەڕنابێت، بەمەش ئەگەری یاری کردنی بۆ ریاڵ مەدرید لە ئارادا هەیە، ئەو هەواڵە لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردوەتەوە کە کمباپی بۆ دوو مانگ دادەبڕێت و بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید یاری ناکات.

ئاشکرایە کە مباپی تەمەن 19 ساڵ لە خۆپێکدادانێکی توندا لەگەڵ گۆڵپارێزی لیۆن تووشی پێکان هات و یاریگای جێ هێشت، ئێستاش چارەسەر لەو پێکانە وەردەگرێت و دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێک بارو دۆخی بە فەرمی دیاری دەکرێت، هەرچەند پزیشکی یانەکە پێشتر ڕایگەیاندوە کە پێکانەکەی بەو شێوەیە مەترسیدار نییە و مایە ینیگەرانی نییە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر