ئالێکس سانچێز دەچێتە نێو لیستی خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو یاریزانانی جیهان

یاریگا

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە شەیتانە سورەکان کرد، ئالێکس سانچێز دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە پرێمەرلیگ و دەچێتە نێو لیستی خاوەن بەرزترین مووچەکان لە نێو یاریزانانی تۆپی پێدا.

ڕۆژنامەی (AS) ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە سانچێز 450 هەزار یۆرۆی هەفتانە وەردەگرێت، بەمەش دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە پرێمەرلیگ هەروەها دەچێتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی بەرزترین مووچە وەردەگرن، بەپێی هەواڵەکان مووچەکەی سانچێز ساڵانە دەکاتە 23 ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ، بەمەش ڕکابەری هەر یەکە لە مێسی 35 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و نێیمار 36 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆنالدۆ 32 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و گاریس بەیل 23 ملیۆن یۆرۆ ئینجا هەردوو یاریزانی بەڕازیلی ئۆسکار و هالک کە لە خولی چینی یاری دەکەن و مووچەکانیان 24 ملیۆن و 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

 

ئاشکرایە کە سانچێز بە گۆڕینەوەی لەگەڵ مێختاریان پەیوەندی بە مان یۆنایتد کرد و بە هەمان شێوەش هنرێک میختاریان پەیوەندی بە ئاڕسنالی ئینگلیزیەوە کرد، گرێبەستەکەی سانچیز لەگەل شەیتانە سوورەکان بۆ 2022 بەردەوام دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر