فەرمی : فیفا بەکارهێنانی یاریدەدەری ڤیدیۆیی لە جامی جیهانی یەکلاکردەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند بڕیاریانداوە   سیستەمی ڤاڕ (یاریدەدەری ڤیدیۆیی) لە جامی جیهانی هاوینی ئەمساڵدا بەکاربهێنن.

فیلیپ لی فلۆک بەڕێوبەری بازرگانی فیفا وتی “بەڵێ  بەدڵنیاییەوە بەکاردەهێنرێت. لە کاتی لێدانەوەی ڤیدیۆیشدا  ئاماژە بە ناوی سپۆنسەرێک دەکرێت . کارێکی باشە تەکنەلۆژیا لەگەڵ تۆپی پێ بەکاربێت چونکە دادپەرەوەری دەچەسپێنێت”.

بەمەش دەبێتە یەکەمجار لە جامی جیهانی سوود لە تەکنەلۆژیا بەکاربهێنرێت. سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی خولەکان لە ئێستادا سوودی لێوەردەگرن بەڵام هێشتا نەبووەتە سەرانسەری و تا ئێستا لە خولی ئیسپانیدا بەکارناهێنرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا