ڕاهێنەری فرانکفۆرت هێرشدەکاتە سەر ئۆبامیانگ

ڕاهێنەری یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی هێرشدەکاتە سەر ئوبامیانگی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند و بەوە تۆمەتباری دەکات کە دەیەوێت بیانوو بهێنێتەوە تاوەکو بڕواتە یانەی ئارسناڵ

ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی دۆرتمۆند نەبوو لە یاریەکەی بەرامبەر بە وۆلفسبۆرگ و لە ئەرکە سەرەکیەکانی یانەکەی دوور کەوتۆتەوە

ئەرسناڵ هەوڵی بۆ ئەو یاریزانە داوە و لەبەرامبەردا دۆرتمۆند داوای ٦٠ ملیۆن یۆرۆی کردوە بەڵام ئەرسناڵ تەنها ٤٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە تەرخان کردوە

“ ئەوە ڕاست نیە کە یانە و ڕاهێنەرەکان لە ژێر بەزەیی یاریزاندا بن” نیکۆ کۆڤاج ڕاهێنەری یانەی فرانکفۆرت بۆ دەزگای کیکەری ئاشکرا کرد

“لە ڕۆژانی مندا وا نەبوو یاریزان بێت بۆ ڕاهێنان کەی خۆی ویستی”

“ گرێبەستێکی پێنج ساڵی ئێستا وە گرێبەستێکی نیو ساڵی لێهاتوە، ئەمەش مایەی پرسیارە”

ئەو ڕاهێنەرەی فرانکفۆرت پێی وایە ئۆبامیانگ گوێ ناداتە یانەکەی و تەنها بیر لە ڕۆشتن دەکاتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا