مالکۆم لە بۆردۆ دەمێنێتەوە

ڕاهێنەری نوێی بۆردۆی فەڕەنسی گۆستاڤۆ پاێت دڵنیای دەدات کە دەست بەرداری یاریزانی یانەکە مالکۆم نابێت

مالکۆم پێشتر زۆر نزیک بوو کە بۆردۆ بە جێبهێڵێت چونکە هەردوو یانەکەکانی ئەرسناڵ و تۆتنهام هەوڵی زۆریان بۆدا تاکو لە وەرزی گواستنەوەی زستانە ئەو یاریزانە بۆخۆیان دەستەبەر بکەن

بەڵام چارەنووسی ئەو یاریزانە بەڕازیلیە ٢٢ ساڵە وەک دەردەکەوێت ڕەنگە هەر لەگەڵ یانەی بۆردۆ بێت ئەمەش بە ووتەی ڕاهێنەرە نوێکەی

“یەکەم شت کە من پرسیارم کرد ئەوەبوو کە ئایا مالکۆم دەمێنێتەوە، وە پێم گوترا بەڵی” پاێت گووتی

“منیش گووتم باشە کەواتە دەتوانین گفتوگۆبکەین”

هەروەها لای خۆیەوە سەرۆکی بۆردۆ ستێفان مارتین ڕایگەیاند کە ئەوە یەکلابۆتەوە ئەوان دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن و هیچ کێشەیەکیشیان لەگەڵی نیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا