رۆڵی خانمان له‌ مێدیای وەرزشی كوردیدا

نووسینی: نەوال فەرهاد

گەر گوزەرێك بەنێو نەواخنی پرسە (رۆڵی خانمان لە مێدیای وەرزشی كوردیدا) بكەین، ئەوا لەوانەیە لەمپەر و كێشمەكێشمان بۆ دروست بێت، لەوانەشە بتوانین هاوكێشەیەكی قوڕس چارەسەربكەین،لەوانەشە خاتوونێك لەیەكەم نووسینی بەرگری لە رەگەزی خۆی بكات وباس لە پرسێكی گەورە بكات و رەگەزی بەرانبەر ئیرەیی ببەن، ئەوانە تا ئێرە سونەتی ژیانە و ئاساییە،بەڵام من دەمەوێت ئێمەش لەگەڵ رەگەزی بەرانبەر هەبین.

رۆڵی مێدیا لەسەردەمی ئێستادا گرنگی و بەهایەكی بێ سنووری هەیە بۆ گەیاندنی زانیاری و ئاراستەی سوودبەخش بۆ كۆمەڵگا لە پێناو گەیشتن بەئامانجی میدیایی خۆی دەربخات و زانیاری بگەیەنێت، دیدو ترۆپی وویستی من لەم پرسە ئەوەیە رۆڵی خانمان لەنێو میدیای وەرزشی ومتمانە و تێڕوانێنكی تەندروست لە نێو كۆمەڵگا وخێزان بینا بكات و ببێتە دووانەی لەیك چوو،بیرمان نەچێت سەرەتا خانمان گرنگێكی ئەوتۆیان بە كاری میدیای وەرزشی نەدەدا،هۆكارەكەش بە پلە یەك كۆمەڵگایەكی چەقبەستوو كە وایان بیردەكردەوە كە مێدیای وەرزشی تەنها حەز و ئارەزووە و زانستێك نیە گرنگی پێبدرێت و تەنها پیاو ئەتوانێ ئەم رۆلە ببینێت!.

رۆژگار ئەم هەموو تێڕوانینە هەڵانەی رەشكردەوە و بەچاوێكی فراونتر و هزرێكی بەربڵاوتر و دیدێكی یەكسانی و قبوڵكردنی رەگەزی بەرانبەر خانمان هاتنە نێو ئەم جیهانە بەربڵاوە كە مێدیای وەرزشییە، بەڵێ ئێستا رۆلی خانمان بەتایبەتی لە مێدیای وەرزشی كوردی گەر زیاتر نەبێت كەمتر نیە لەگەڵ رەگەزی بەرانیەر، بێگومان هۆكاری راستەقینەی ئەم پێشكەوتنە بیركردنەوە و تێگەیشتنی كۆمەڵگا و شەونخونی خودی خانمانی مێدیاكاری وەرزشییە، گۆڕەپانەكە ئێستا نیمچە لەشكرێكی خانمانی مێدیاكاری وەرزشی لەباوەش گرتووە، بێژەر و پێشكەشكار و پەیامنێر و وێنەگری ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافەر و هەواڵساز و ناوەناوە لە سۆشیال مێدیاش كاری شرۆڤەكاری دەكەن، بۆیە ئومێد دەكەم ئەم پرسە ببێتە هەنگاوێكی جددی بۆ خانمانی مێدیاكاری وەرزشی باشتر و گەرم وگوڕتر بێنە نێو ئەم بوارە پڕ جموجۆڵ وخێرایی و جوانی و هونەر و زانست و هرز و مەعریفەتە كە مێدیای وەرزشییە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر