رۆنالدۆ پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکە

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ئەمساڵیش پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی پیاوی 2017.

گۆڵکاری شاهانەکان دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکەیدا لە ساڵی 2017 نازناوەکانی لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا، توانی خەڵاتەکانی بالۆن دۆر و زە بیستی فیفاش بەدەست بینێت، هەربۆیە یەکێک لە پاڵێوروانی بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی پیاوە لە ساڵی 2017، دۆن پێشتریش چوار جار پاڵێوراو بووە بۆ ئەم نازناوە، بەڵام هیچ جارێک نەیتوانیوە بەدەست بێنێت.

بێجگە لە رۆنالدۆ هەریەکە لە رافایل نادال، رۆجێر فێدرێر، مەحەمەد فەرەح و لویس هامیلتۆن پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply