کلۆپ بەر لە یاری مانچێستەر سیتی هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت

یاریگا

بەر لە چەند سەعاتێک لە یاری لووتکە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەرسیتی، یۆرگین کلۆپ راهێنەری ڕێدز هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر ئەستێرەیەکی یانەکەی پێگەیشت.

ڕۆژنامەی (لیڤەرپول ئیکۆ) لە ماڵپەڕی ئەلکترۆنی خۆی بڵاویکردوەتەوە کە ئەمڕۆ (ڤان دیک)ی بەرگریکاری سەرەکی یانەی لیڤەرپول تووشی ژانێکی زۆر لە قاچی هاتووە و ئەگەری هەیە نەتوانێت لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر مان سیتی پێشەنگی خولەکە یاری بکات، بەمەش ئەگەری هەیە گورزێکی گەورە بە یانەکەی کلۆپ بکەوێت کە هەفتەی ڕابردوو بە بری 75 ملیۆن پاوەن بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی بۆ ڕیزەکانی گواستوەتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەپول لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر یانەکەی گواردیۆلا هەوڵی بردنەوە و تۆڵە سەندنەوەی دۆڕاندنە گەورەکەی پارساڵ بە ئەنجامی 5-0 بکاتەوە، هەروەها دەیەوێت یەکەمین دۆڕاندن تووشی یانەکەی پیپ گواردیۆلا بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر