تۆتنهام دەرگا بە ڕووی ڕیاڵ دادەخات و نرخێکی خەیاڵی بۆ هاری کین دادەنێت

یاریگا

دوا بەدوای بردنەوەیەکی گەورەی یانەی تۆتنهام بەسەر یانەی ئیڤرتۆن بە چوار گۆڵی بێ وەڵام، (ماوریسیۆ بۆکیتینیۆ) ڕاهێنەری ئارجەنتینی یانەی تۆتنهام لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان لەسەر فرۆشتنی هاری کین بە ریاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە، بۆکیتینۆ، لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەی دوێنێ شەو بە سەبارەت بەو مەسەلەیە دەرگای بەڕووی ڕیاڵ مەدرید داخست بە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی گوت” من لەگەڵ سەرۆکی یانەکە هاوڕام لەسەر ئەوەی نابێت باشترین یاریزانانی یانەکە بفرۆشین، هیچ یانەیەک نابێت یاریزانە باشەکانی بفرۆشێت، ئێمەش یانەیەکین دەمانەوێت دەستکەوت بەدەست بهێنین، بۆیە کەس چاوەڕێی ئەوە ناکات سەرۆکی یانەکە بڕیاری فرۆشتنی هاری کین دەربکات”.

ڕاهێنەری تۆتنهام گوتیشی (لیفی) سەرۆکی یانەکە بەڵێنی پێ داوم کە هاری کین بۆ فرۆشتن نییە، تەنها ئەگەر ڕیاڵ مەدرید پارەیەکی زیاتر لە گرێبەستەکەی نێیمار کە 222 ملیۆن یۆریە بەو یاریزانە بدات ئەو کات بڕیارێک دەربارەی ئەو دەدەین.

بە گوێرەی هەواڵەکان ریاڵ مەدرید وێرای ئەنجامە خراپەکان نایەوێت تا هاوینی داهاتوو، هیچ گرێبەستێک لەو زستانە واژۆ بکات و بە نیازە لەم هاویندا کۆمەڵێک گرێبەستی کاریگەر و زەبەلاح ئەنجام بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر