ڕۆبن بایەڕن بەجێ دەهێلێت

یاریگا

لە دوایین لێدوانیدا، ئاریان رۆبن، ئەستیرەی هۆڵەندی یانەی بایەڕن میونشین لەسەر تازە نەکردنەوەی گرێبەستەکەی قسەی کرد و نیگەرانی خۆی لەسەر کارێک دەربڕی.

ڕۆبن، لەم بارەیەوە بە کەناڵی سپۆرت 1 ی ئەڵمانی ڕاگەیاند و گوتی ” بێزاربووم لەوەی ئەوهەندە لێم بپرسن بۆچی گرێبەستەکەت تا ئێستا تازە نەکراوەتەوە، من ئاسوودەم و ئارامم، گرێبەستەکەم تازە بکرێتەوە یان نا، لەبەر ئەوەی من ئاستی پێویست پێشکەش دەکەم و بژاردەی دیکە لەبەر دەستم هەن، یانەی بایەڕنیش ئازادە لە هەڵبژاردنی مانەوەم یان رۆیشتن لە یانەکە، من سەبارەت بە رۆیشتن نیگەران نیم”.

ئاشکرایە کە رۆبن تەمەنی 33 ساڵە و گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا کۆتایی دێت و لەم وەرزەشدا لەگەڵ یانەی باڤاری لە 19 یاریدا بەشداری کردوە و 3 گۆڵی تۆمار کردوە و 4 گۆڵیشی دروست کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر