شەڕی مۆرینیۆ و گواردیۆلا لەسەر ئەستیرەیەکی پرێمەر لیگ دەستی پێکرد

یاریگا

لەگەڵ دەستپێکی وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، ڕکابەری نێوان پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی و جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەر لیگ دەستی پێکرد.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە هەر دوو یانەکەی مانچێستەر هەوڵی گواستنەوەی ئالێکس سانچێز لە ئاڕسناڵەوە بۆ یانەکەیان دەدەن، مۆرینیۆ لەو ساتەدا وازی لە گریزمان و گاریس بەیل هێناوە و سەرقاڵی ڕازی کردنی سانچێزە کە ئاڕسنال دەیفرۆشێت، لەبەر ئەوەی بۆ هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەخۆڕایی بڕوات و یانەکە جێ بهێلێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە یاریزانە چیلییەکە زیاتر مەیلی مان سیتی هەیە، بەڵام گواردیۆلا و مان سیتی بری 20 ملیۆن پاوەنیان بۆ ئەو گرێبەستە تەرخان کردوە، لە کاتێکدا شەیتانە سوورەکان مۆرینیۆ ئامادەن بری زیاتر لە 30 ملیۆن پاوەن تا 35 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ کڕینی سانچێز سەرف بکەن، کە خانەوادەکەشی گەیشتە لەندن بەر لەوەی چارەنووسی یاریزانە دیاری بکرێت.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە کە شەیتانە سوورەکان بەڵێنییان داوە لەگەڵ هاتنی سانچێز مووچەکەی بۆ 350 هەزار پاوەنی هەفتانە بەرز بکەنەوە، ئەوەش لەو مووچەیە زیاتر کە یاریزانەکە ئاڕسناڵ وەریدەگرت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر