ڕاهێنەری پاریس لەسەر دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید هاتە دەنگ

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی یانەکە بەرانبەر یانەی نانت ئۆنای ئیمیرێ، راهێنەری پاریس سان جێرمان لەسەر دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوو قسەی خۆی کرد.

ئیمێرێ لەم ڕوەوە بە رۆژنامەنووسانی گوت” پاریس وەکو گروپ عەقلیەتێکی بەهێزی هەیە، بردنەوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەو قسانەن، یاریزانانی یانەکەم هەموو زیرەکن و ئەزموونی باشیان پەیدا کردوە، منیش ئەزمونم زیادی کردوە، بۆیە باش خۆمان بۆ یاری ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە کردوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئیمیڕی لەسەر ڕۆیشتنی نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید گوتی ” هەر کاتێک بەرگی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا سەیر دەکەیت، دەبینن کە باسی ئەو بابەتانەی تێدا هەیە، نێیمار ناچێتە مەدرید و ئەو جۆرە قسانەش ئێمە ناهەژێنێت، ئێمە بەهێزین وێرای ئەو قسانەی لە نێو یاریگا یان لە دەرەوەی یاریگا دەگوترێن.

ئاشکرایە نێیمار کە تەمەنی 26 ساڵە و لەم وەرزەدا 20 گۆڵی لە 22 یاری لەگەڵ پاریسییەکان لەسەرەجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار کردوە، لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر نانت لە گەڕی 21 ی خولی فەرەنسی یاری ناکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply