بارسێلۆنا بەشداری کردنی کۆتینیۆ و یاری مینای لە یاری ئەمشەو یەکلایی کردەوە

یاریگا

فیلیب کۆتینیۆ، ناوەراستکاری تازەی بارسێلۆنا و یاری مینای بەرگریکاری یانەکە مەشقەکانیان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئەنجام داوە و ڕاهێنەری یانەکەش سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە یاری ئەمشەو بەرانبەر سۆسیداد بڕیاری خۆی دەکرد.

 

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بڵاویان کردوەتەوە، کە (ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی) ڕاهێنەری بارسێلۆنا بە نیاز نییە هەردوو یاریزانە تازەکە لە یاری بەرانبەر سۆسیداد یاری پێ بکات و هەردوو یاریزانەکە لە لیستی یارییەکەدا نین، کۆتینیۆ کە بەهۆی پێکان مەشفی تایبەت ئەنجام دەدات و یاری میناش بە گویرەی ڕاهێنەر پێویستی بە کاتی زیاترە لە مەشقەکان، ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی بارسێلۆنایە بۆ یاری گەڕی 19ی لیگا کە بەرانبەر سۆسیداد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدرێت، جگە لەوانەش کۆمەڵێک یاریزانی دیکە ڕاڤینیا و ئۆم تیتی و دیلیۆڤیۆ، ئالکاسیر ، ئالیکس ڤیدال بە هۆکاری پێکان و لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدا هونەری نین.

ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانە:
شتیگن، سیلیسن سیمیدۆ، پیکێ ، ڤیرمایلین، ئالبا، لۆکاس دینی، ماسکیرانۆ، بۆسکێتس، ئینێستا، گۆمێز، پاولینیۆ، دینیس سوارێز، سێرجی رۆبیتۆ هێرشبردن: مێسی ، سوارێز ، دیمبلی .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply