هاری کین ریکۆردێکی تازە لەگەڵ تۆتنهام تۆمار دەکات

یاریگا

هاری کین، گۆڵکاری یانەی تۆتنهام کە پێشەنگی ڕیزبەندیگۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتوە، دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ لە یانەی ئیڤرتۆن، ڕیکۆردێکی مێژوویی نایابی لەگەڵ تۆتنهام تۆمار کرد.

تۆڕی هەواڵی (سکواکا) بڵاویکردوەتەوە، کە کین دوای دوو گۆڵەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر یانەی ئیڤرتۆن کۆی گۆڵەکانی بۆ 98 گۆڵ لە 135 یاری بەرز کردەوە، بەمەش بوە گۆڵکاری مێژوویی یانەی تۆتنهام و ڕیکۆردی پێشووی یاریزان (تێدی شێرننگهام)ی شکاند کە 97 گۆڵی لە 236 یاری بە درێسی یانەکە تۆمار کردبوو، دوای ئەویش ڕۆبی کین هاتوە کە 91 گۆڵی لە 238 یاری کردوە و جیرمان دیفۆ کە 91 گۆڵی لە 276 یاری تۆمار کردبوو.

ئاشکرایە کە هاری کین، ئەم وەرزە و لە وەرزی ڕابردوودا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و ژمارەیەکی زۆر گۆڵی تۆمار کردوە، ئەوەش وای کردوە ببێتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کە چاوەڕێ دەکرێت بۆ هاوینی داهاتوو چەند گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply