زێدان ئاڵای سپی هەڵکرد و پەیامێک بۆ یاریزانانی دەنێرێت

یاریگا

دوای بەدوای دۆڕاندێکی چاوەڕوان نەکراو بەرانبەر ڤیاریاڵ و ئەگەری زیاد بوونی جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 19 خاڵ ، زێنەدین زیدان ڕاهێنەری ریاڵ خۆ بەدەستەوەدانی خۆی لە لیگا ڕاگەیاند و پەیامێکی بۆ یاریزانانی بڵاوکردەوە.

لەم بارەیەوە، زیزۆ دوای دۆڕاندن 1-0 بە ڤیاڕیاڵ گوتی ” تۆپ نایەوێت بچێتە گۆڵەوە، ئەوە گەورەترین کێشەی ئێمەیە، شایستەی دۆڕاندن نەبووین یاریزانان زۆر خۆیان ماندوو کرد و شەڕیان بۆ بەدەستهێنانی 3 خاڵەکە کرد، بەڵام کۆتایی هێرشەکانمام ئەنجامی نەبوو تۆپ ڕازی نەبوو بچێتە گۆڵی یانەی رکابەر، پێی ناوێت گاڵتە بەخۆمان بکەین ئێمە رۆژ دوای ڕۆژ ئەرکمان قورستر دەبێت، بۆیە پێویستە باس لە شتە باشەکان بکەین، لە ڕاستیدا بیر لە لیگا ناکەینەوە، تەنها بیر لە یاری داهاتوو دەکەینەوە و هەوڵ دەدین سەرکەوتن تۆمار بکەین تا یانەکە ڕاست بکەینەوە و بگەڕێینەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

زێدان لە درێژەی قسەکانیدا بە رۆژنامەی ماڕکای گوت” پەیامم بۆ یاریزانانم ئەوەیە کە لەسەر ئەو خۆ ماندوو کردن و شەڕ کردن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بەردەوام بن و بێ ئومێد نەبن، بۆ ئەوەی بتوانین بە نزیک ترین ساتدا بگەرێینەوە ئاستی پێشووتر و دڵی هاندەران خۆش بکەینەوە، ئەمڕۆ شایستەی ئەوە نەبووین، بەڵام شتەکان هەڵاوگێڕ بوەوە.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید بە 32 خاڵ لە پلەی چوارەم ڕیزبەندی مایەوە، لە کاتێکدا ئاتلەتیکۆ مەدرید دوای بردنەوەی بەرانبەر ئیبار جیاوازی خاڵەکانی بۆ 6 خاڵ لەگەڵ بارسا کەم کردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply