کۆنتێ بەرگری لە مۆراتا و باتشوای دەکات

ڕهێنەری یانەی چیڵسی ئینگلیزی، ئەنتۆنیۆ کۆنتێ، بڕوای بە تواناکانی ئەلڤارۆ مۆراتا و میچی باتشوای هەیە کە ئاستیان باشتر بکەن

مۆراتا لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووە وە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە هاتە یانەی چێڵسی، بەڵام دووچاری ڕەخنە بۆتەوە سەڕاڕای ئەوەی ١٠ گۆڵی لە ١٩ یاریدا تۆمار کردوە لە خولی ئینگلیزیدا

باتشوای تەنها لە دوو یاریدا بەشداری پێکراوە بەڵام ئاستی وەک پێویست نەبوو لەبەر ئەوەش کۆنتێ ناچار بووە گۆڕانکاری بە شوێنی یاریکردنی ئیدن هازارد بکات

کۆنتێ ڕۆژی هەینی پشتگیری خۆی بۆ ئەو دوو یاریزانە دەربڕی و گووتی کە دەبێت بیرمان نەچێت ئەو دوویاریزانە گەنجن پێویستیان بە کاتی زیاتر

سەبارەت بە ئەلێکسس سانشێز، کۆنتێ گووتی کە ئەو وەکو ڕاهێنەر بڕوای بە تیمەکە هەیە کە بڕیاڕێکی گونجاو دەدەن

پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە کە هەردوو مانجستەر و چێڵسی هەوڵ دەدەن سانشێز لە ئەرسناڵەوە پەلکێش بکەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply