وێنەیەکی پۆگبا هەرا دەنێتەوە

یاریزانی یانەی مانجستەر یونایتد ئینگلیزی پاول پۆگبا دووچاری سەرنج و کۆمێنتی زۆر بوو دوای ئەوەی ئەو یاریزانە وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دانا و لە ناویدا جلووبەرگێکی سوور و سپی و بریقەداری لەبەر کردوە

ئەوەی جێگای باسی خەڵکە تەنیا جلەکان نیە بەڵکو کۆمێنیتی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتۆنیۆ گریزمانە کە تیایدا نووسیویەتی “ئەتلەتیکۆ مەدرید “وەک ئاماژە بۆ ڕەنگی جلەکانی ئەو یاریزانە کە نزیکە لە ڕەنگی جلەکانی ئەتلەتیکۆ

جێی باسە پێشتر یانەی  مانجستەر هەوڵی زۆری دا کە بتوانێ گریزمان بهێنێتە ڕیزەکانی بەڵام ئەتلەتیکۆ مەدرید هەموو داواکانی ڕەت کردەوە و نەیهێشت ئەو ئەستێرەیە یانەکە بەجێبهێڵێت

لەبەر ئەم هۆکارانە خەڵک گومانی زۆری لە وێنە و کۆمێنێتی ئەو یاریزانە هەیە

⚪️??

A post shared by Paul Labile Pogba (@paulpogba) on

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا