ڕانیەری ستایشی مباپێ دەکات

ڕاهێنەری ئیتاڵی کلاودیۆ رانیەری  ستایشی ئاستی کیلیان مباپێ دەکات و بە یەکێک لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی خولی فەڕەنسی دەزانێ

“ ئەو تاکە یاریزانە کە بتوانرێت بەراورد بکرێت بە تێری هێنری و توانای بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی هەبێت” 

ڕانیەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گووتی

ئەو ڕاهێنەری پێشوو تری لیجستەر سیتی گووتی کە  گەواستنەوەی مباپێ لە مۆناکۆوە بۆ پاریس شانسێکی زۆری دەداتێ تا بتوانێ سەرکەوتوبێت

“ ئەگەر ئەو یاریزانە بەردەوام بێت دەتوانێت  لە هەمان تەمەنی تێری هێنری ببێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتوونی”

مباپێ هاوڕێ لەگەڵ نەیمار و کاڤانی لە یانەی پاریسان جێرمان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و هاندەرانی چاویان لەسەریانە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا