ریاڵ مه‌درید X ڤیاریاڵ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6:15) خوله‌كی ئێواره‌ بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی ئیسپانیدا، یانەی ریاڵ مه‌درید لە نێو یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ڤیاریاڵ دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 10 یاری نێوانیان له‌ خولی ئیسپانیدا، ریاڵ مه‌درید 5 یاری بردۆته‌وه‌ و ڤیاریش 1 یاری، له‌ 4 یاریدا یه‌كسان بوون.

2- ڕیاڵ مه‌درید له‌ دوایین 17 یاری نێو یاریگای خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ڤیاڕیاڵ له‌ لالیگادا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌، 12 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

3- زینه‌دین زیدان وه‌ك ڕاهێنه‌ری ریاڵ 5 جار ڕوبه‌ڕوی ڤیاڕیاڵ بۆته‌وه‌ له‌ لالیگادا، 2 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاریشی دۆراندووه‌، له‌ 2 یاریدا یه‌كسان بووه‌.

4- ڤیاریاڵ دوایین 2 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیدا بردۆته‌وه‌، باشترین ئاماری بردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی (3)ی ساڵی (2017)، كه‌ 3 یاری له‌سه‌ریه‌كی بردبوه‌وه‌.

5- ریاڵ مه‌درید له‌ دوای مانگی (5)ی ساڵی (2009)، هه‌رگیز 2 یاری له‌دوای یه‌كی نێو یاریگای خۆی له‌ لالیگادا نه‌دۆراندووه‌.

6- ریاڵ مه‌درید له‌ دوایین 6 یاری نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیدا، 5 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاری دۆراندووه‌.

7- كارلۆس باكا له‌ دوایین 10 گۆڵی ڤیاریاڵی له‌ لالیگادا، به‌شداری 6 گۆڵی كردووه‌، 3 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 3 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

8- كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ 13 یاری به‌رانبه‌ر ڤیاریاڵ له‌ خولی ئیسپانیدا، 12 گۆڵی تۆماركردووه‌، زیاتر له‌ هه‌ر یاریزانێكی تری به‌شداربووی خوله‌كه‌، به‌ڵام له‌ دوایین 5 یاریدا، ته‌نها 2 گۆڵی تۆماركردووه‌.

9- ریاڵ مه‌درید له‌ 16 یاری نێو یاریگای له‌ به‌رانبه‌ر ڤیاریاڵ، 45 گۆڵی تۆماركردووه‌، به‌ڕێژه‌ی (2،75) گۆڵ له‌ هه‌ر یاریه‌كدا.

10- ریاڵ مه‌درید له 17 یاری سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا، 32 گۆڵی تۆماركردووه‌، خراپترین ئاماری تۆماركردنی گۆڵی یانه‌كه‌یه‌ له‌ پاش وه‌رزی (2006-2007) به‌دواوه‌.

11- گاریس به‌یڵ یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به‌ درێسی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ خولی ئیسپانیدا، له‌ به‌رانبه‌ر ڤیاریاڵ تۆماری كرد، ئه‌ویش له‌ مانگی (9)ی ساڵی (2013) بوو له‌ نێو یاریگای (مادریگاڵ).

12- ریاڵ مه‌درید له‌و 32 گۆڵه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی كه‌ تۆماری كردووه‌، ته‌نها 9 گۆڵیان له‌ گێمی دووه‌مدا بووه‌.

13- ئێستا ریاڵ مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می لالیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 4 گۆڵ.

14- ئێستا ڤیاریاڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ، له‌ پله‌ی شه‌شه‌می لالیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سیدریك باكامبویه‌ به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر