گواردیۆلا بۆچونی خۆی لەسەر هاتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا ڕاگەیاند

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا(پیپ گواردیۆلا) ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆچوونی خۆی لەسەر هاتنی (فیلیب کۆتینیۆ)ی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپول بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا کرد.

لەم باریەوە گواردیۆلا بە رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی گوت ” وا بزانم باراسێلۆنا گرێبەستێکی یەکجار گرنگیان ئەنجام داوە، کۆتینیۆ یاریزانێکی ناوازەیە و زۆر لێهاتوە، ئەو خێرایە و گۆڵ دروست دەکات و گۆڵی جوانیش تۆمار دەکات، هرەوەها یاریزانێکی گەورەیە هەتا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش، بۆ ئەم مەبەستەش بارسا ئەو بڕە پارە زۆرەی بەو یاریزانە داوە، لە هەمان کاتدا پێم وایە یانەی لیڤەرپول بێ کۆتینیۆش هەر یانەیەکی بەهێز دەمێنێتەوە”.

لەکۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا ستایشی یۆرگن کلۆپی راهێنەری دۆڕتمۆندی کرد و گوتی یاری سبەی بەرانبەر لیڤەرپول قورس دەبێت و زۆر خۆش دەبێت، هەروەها من زۆر بە شێوازی یاریکردنی کلۆپ سەرسامم، دەمێکە ئاگاداری ئەو ڕاهێنەرەم کە پلان و یاری کردنی زۆر ڕاکێشە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر