یاری مینا دەچێتە لیستی درێژترین یاریزانانی لیگای ئیسپانیا

یاریگا

دوای ئەوەی (یاری مینا)ی ئەستێرەی کۆلۆمبی تازەی یانەی بارسێلۆنا پشکنینە پزیشکییەکانی تەواو کرد، ناوی ئەو بەرگریکارە باڵابەرزە کەتە نێو لیستی درێژترین یاریزانانی لیگای ئیسپانیا.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە مینا کە باڵای 195 سم دەبێت، لە ئێستادا درێژترین یاریزانی بارسێلۆنایە، هەروەها ناوی بەرگریکارەکە لە نێو درێژترین 10 یاریزانی لیگای ئیسپانیا هاتوە، کە تێیدا کۆستل بانتلیمۆن گۆڵپارێزی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا بە بالای 202 سم پێشەنگی لیستەکەی گرتوە، لە کاتێکدا مینا و جیڕارد پیکێ ناویان لە لیستەکەدا هەیە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

1- کۆستل بانتلیمۆن (لاکەڕۆنیا) 202 سم
2- فیلیپ مانگلۆڤیچ (خیتافی ) 197 سم
3- ستیفن نزۆنزی (سڤیلیا) 196 سم
4- بیدڕۆ ئالاکا (گیرۆنا) 196 سم
5- دیگۆ لۆپێز ئیسپانیۆل 195 سم
6- یاری مینا (بارسێلۆنا ) 195سم
7- ڕائول فێرناندێز (لیڤانتی) 195 سم
8- سێرجیۆ ڕیکۆ (سڤیلیا) 194 سم
9- تایتۆن (لاکەڕۆنیا) 194 سم
10- جیڕارد پیکێ ()بارسێلۆنا ) 194 سم

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply