زانياری تازە لەسەرهەوڵێکی پێرێز بۆ شکاندنی گرێبەستی مێسی لە 2013 ی ئاشکرا کرا

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی هەوڵێکی فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات، کاتێک لە ساڵی 2013 چۆن پلانی بۆ شکاندنی گرێبەستی لیۆنێل مێسی داڕشتوە و چ گرێبەستێکی بۆ یاریزانە ئارجەنتینییەکە ئامادەکردبوو.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی بە پشت بەستن بە زاینارییەکانی گۆڤاری (دیر شبیگل)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە، کە پێرێز سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2013 بە هەموو توانای خۆی هەوڵی ڕازی کردنی مێسی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش یانەکەی ئامادەبووە بری 250 ملیۆن یۆرۆی مەرجی شکاندنی گرێبەستی یاریزانەکە بە بارسێلۆنا بدات، گەر یاریزانەکە ڕازی بێت، هەروەها پێرێز گرێبەستێکی خەیاڵی لەو ساتەدا پێشکەش بە مێسی کردوە و گرێبەستەکەش تا 2021 بووە و جگە لەوەش بڕێک پارەش وەکو دیاری بە باوکی یاریزانەکە دەدرا.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پێرێز هەوڵی داوە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ مێسی و باوکی ئەنجام بدات و تێیدا بەڵێن بدات کە کێشەی مێسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا چارەسەر بکات بەوەی فشار بخاتە سەر ماریانۆ راخۆی سەرەک وەزیرانی ئیسپانیا لەو کاتەدا بۆ ئەوەی کێشەی مێسی لەگەڵ باج چارەسەر بکەن، بەڵام پلانەکەی پێرێز جێبجێ نەکرا، بۆیە لە کۆتاییدا دوای بێ ئومێد بوون لە مێسی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ یاریزان گاریس بەیل بە بری 101 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply