کلۆپ بەشداری کردنی محەمەد سەلاحی بەرانبەر مانچێستەر سیتی یەکلایی کردەوە

یاریگا

دوای ئەوەی محەمەد سەلاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول بەهۆی پێکانێک لە چۆکی بۆ زیاتر لە هەفتەیەک لە یارییەکانی لیڤەرپول دابڕا، یۆرگین کلۆپ سەبارەت بە بەشداری کردنی سەلاح لە یاری لووتکە بەرانبەر مان سیتی قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە کلۆپ لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی لیڤەرپول و مان سیتی کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، ڕاهێنەری لیڤەرپول سەبارەت بە گەڕانەوەی محەمەد سەلاح گوتی ” ئەو ئێستا مەشقەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام داوە و سبەی لە یارییەکە بەشداری دەکات، ئەوەش لە کاتێکدا یاریزانە میسرییەکە بەهۆی ئەو پێکانەوە نەیتوانی لە هەردوو یاری بەرانبەر بێرنەلی و ئیڤرتۆن بەشداری بکات.

لە لایەکی دیکەوە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی لە پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە بەراورد کردنی سەلاح و مێسی گوتی ” من ڕێزی زۆرم بۆ محەمەد سەلاح هەیە ئەو یاریزانێکی گەورە و بەتوانایە بەڵام من بەراوردی مێسی لەگەڵ هیچ یاریزانێکی دیکە ناکەم.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر