هازارد بابەتی رۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی کردەوە

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی بەرچاوی هەواڵەکان سەبارەت بە ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ئیدین هازارد ئەستێرەی چێلسی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، یاریزانە بەلجیکییەکە لە تازەترین لێدوانیدا ئەو بابەتەی یەکلایی کردەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە هازارد لە کاتی ئامادەبوونی یارییەکی تۆپی باسکە لە لەندەن سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ ریاڵ مەدرید لە ماوەی داهاتوودا بە پەیامنێری رۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەو گرێبەستێکی تازە واژۆ دەکاتەوە و هەروەها گوتویەتی تیۆ کۆرتوای گۆڵپارێزیش گرێبەستی تازە دەکاتەوە، ئەو سەرەتا منیش دوای ئەو گریبەستەکەم تازە دەکەمەوە”، ئەو قسانەی هازاردیش پێچەوانەی قسەکانی باوکیەتی کە بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو، کوڕەکەی گرێبەست لەگەڵ بلووز تازە ناکاتەوە و چاوەڕێی گریبەستێکی گەورەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، کە ڕاهێنەرەکەی زێدان هازاردی وەک ئامنجێکی سەرەکی یانەی شاهانە دەستنیشان کردوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هیچ ئاماژەیەک سەبارەت بە مووچەی هازارد کە تەمەنی 27 ساڵە لە گرێبەستە تازەکەدا نەکراوە، بەڵام لێدوانەکە بە گورزێکی کوشندە بۆ هەوادارانی ڕیاڵ مەدرید هەژمار دەکرێت، کە دەمێکە چاوەڕێی ساتی هاتنی ئەستێرە بەلجیکییەکە بۆ یانەکەیان دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر